بابەتە سەرەکیەکە: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
دۆزینەوەی چوار گۆڕی بەکۆمەڵی لە ماوەی 13 رۆژدا راگەیاند، کە 163 روفاتیان تێدابوە.
راگەیەندراوی فەرمی: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
رایگەیاند: رۆژی شەممە، هاوڵاتیان لە شاری ئەلسەنمین سەر بە
پارێزگای درعا لە رۆژهەڵاتی بارەگاى فیرقەی 9ـی هێزەکانی دەسەڵاتی پێشو، پێنج
روفاتيان دۆزیوەتەوە.
ئەمەش هەیە: لە بەرواری 2ـی
کانوونی دووەم، گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە تەرمی 31 کەسی نەناسراوی تێدایە لە کێڵگەی ئەلکوەیتی
لە نزیک شاری ئیزرەع سەر بە پارێزگای دەرعا دۆزرایەوە.
چی تر: لە بەرواری 16ـی کانونی یەکەم، هەر لە شاری ئیزرەع دانیشتوانی ناوچەکە گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵیان
دۆزیوەتەوە کە روفاتی 34 کەسی تێدابوە.
هاوکات: لە
دەرعا لە 22 کانونی یەکەم، روفاتی 93 کەسی دیکە دۆزراوەتەوە کە ژن و منداڵیان تێدابووە،
بەگوێرەی دانپێدانانی سەربازانی رژێمی پێشوو بە زیندووی سوتێندراون.
زیاتر: روانگەی سوری
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم گۆڕانە ئەو پێشێلکارییە گەورەیە دەردەخەن کە سوریا لە ماوەی
چەند ساڵی رابردوودا لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی پێشوودا بەخۆیەوە بینیوە، پێدەچێت قوربانییەکان
ئەو دەستگیرکراوانەبن کە بە هۆکاری سیاسی یاخود بەهۆی دژایەتیکردنیان لە رژێم لەناوبراون.