مالیکی: رەنگە نەخشەی عێراق دوبارە دابڕێژرێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگەیاند، ئیسرائیل پلانی هه‌یه‌ ناوچه‌كه‌ دابه‌ش بكات و مەترسی لەسەر عێراق هەیە کە سەرلەنوێ نەخشەکەی دابڕێژرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: نوری مالیکی سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگەیاند: دوژمن هانی عێراقییه‌كان ده‌دات بۆ كاری تێكده‌رانه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای توانای گۆڕینی دۆخی وڵات، به‌ڵام به‌ رویاندا ده‌وه‌ستینه‌وه‌ و شكستێكی گه‌وره‌ به‌ پرۆژه‌ و پلانه‌كانیان ده‌هێنن و لەگەڵ وڵاتان پێكه‌وه‌ پارێزگاری له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

ئەمەشی وت: پێشتر ئه‌ركی ئێمە بریتی بو‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ غه‌ززه‌ و باشوری لوبنان، به‌ڵام ئێستا ئه‌ركەکەمان ئاڵۆز بوە، به‌هۆی كه‌وتن و روخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، مه‌ترسیی كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر عێراق و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌كه‌ی دابڕێژرێته‌وه‌.

زیاتر: ئەوەی لە سوریا رویدا، رەنگە پێشەکی درێژەدان بە پرۆسەی دابەشکردنی وڵاتانی ناوچەکە و لاوازکردنیان بۆ وڵاتانی بچوک کە توانای وەستانەوەیان لە بەرامبەر زایۆنیزمدا نییە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا