بابەتە سەرەکییەکە: قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی
کەرتی تەندروستی، زانکۆ و خوێندنی باڵا و رێکخراوە دیموکراتییەکان و کەمپینی
هەڵبژاردنی یەکێتی لە راپەڕین کۆبووەوە.
زانیاریی زیاتر: قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: یەکێتییە بەهێزەکەی ئەمڕۆ گوڕوتین و
وزەی گەورەی داوە بە چین و توێژە جۆراوجۆرەکان بۆ سەرخستنی یەکێتییەکەیان و ئەم
گڕوتینە بەراورد ناکرێت بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو.
ئەمەش هەیە: هەمووان
بە ورە و باوەڕێکی قوڵەوە بۆ گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەوڵی سەرخستنی یەکێتی دەدەن.
ئەمەشی وت: سەرکەوتنی
گەورە بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ بە ڕێگەوەیە.