سەرۆکی یەکێتی: نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورە هەوڵێكی سەرەتایی ئێمەیە بۆ خزمەتی ئاینی ئیسلام

درێژتر لە هەواڵ 09/10/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی یەکێتی بە یاوەری د. هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سەردانی مزگەوتی گەورەی سلێمانیی کرد دوای ئەوەی لەسەر شێوازە دێرینەکەی نۆژەنکرایەوە.

زانیاریی گشتی: لە سەردانەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی  لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پرۆژەكە كۆبووەوە و ئاماژەی بە گەورەیی و پیرۆزیی مزگەوتی گەورەی سلێمانی كرد لە مێژووی شارەكە.

چی تر: ناوبراو رایگەیاند: مزگەوتی گەورە لە سەرەتای دروستبوونی سلێمانییەوە تاوەكو ئێستا ناوەندێكی گرنگ و پیرۆزی موسڵمانان بووە.

ئەمەشی وت: ئەو كەسایەتییە پایەبەرزە ئاینییانەی لەم مزگەوتە خزمەتیان كردووە، نموونەی خوداناسی و چاكەكاری بوون و رۆڵێكی مێژووییان لە بڵاوكردنەوەی بیری ئاشتی و پێكەوەژیاندا هەبووە و خەڵكیان بەرەو خێر و خۆشەویستی ئاڕاستەكردووە.

زیاتر: نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكە هەوڵێكی سەرەتایی ئێمەیە بۆ خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانان، خزمەتێكی بچووكە بۆ خەڵكی شارەكەمان و هەموو ئەوانەی سەردانی مزگەوتەكە دەكەن و دڵ و دەروونیان لەگەڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلام پاكدەكەنەوە.


Alternate Text

دوایین هەواڵ

باران بارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا