بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، هۆشداری دەدەین بە
دانیشتوانی فلۆریدا لە کارەساتی زریانی میڵتۆن کە هەڕەشە لەو ویلایەتە دەکات.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: تاوەکو ئێستا زریانی
میڵتۆن بە زریانی پۆلی سێ دادەنرێت و خێرایی با دەگاتە 120 میل لە کاتژمێرێکدا
پێشبینی دەکرێت ئەم زریانە گەورەترین گەورەترین وێرانکاری لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا
بەدوای خۆیدا بهێنێت.
ئەمەشی وت: زریانەکە دەتوانێت باڵەخانەکانی فلۆریدا بڕوخێنێت لەسەر رووی
زەوی بیانسڕێتەوە و زیانی گیانی لێ بکەوێتەوە، پێشبینی دەکرێت بەرزی شەپۆلەکانی
دەریا لە کەناراوەکانی فلۆریدا بگاتە چوارمەتر.
زیاتر: چۆڵکردنی فلۆریدا لە ئێستادا قورسە ، بۆیە باشترین شت بکرێت
پێویستە دانیشتوان رێنماییەکانی دەسەڵاتی ناوخۆ جێبەجێبکەن و بەدوای پەناگەی
سەلامەتدا بگەڕێن.