بابەتە سەرەکیەکە: جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا
داوای لە بنیامین نهتهنیاهۆ کردوە، هێرشهكانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە لوبنان
کەمبکاتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: جۆ بایدن
هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل ئیدانە کردووە و داواشی لە ناتانیاهۆ کردووە
هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لوبنان کەم بکاتەوە بەتایبەت لە بەیروت.
ئەمەش هەیە: هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بایدن و نەتانیاهۆ
باسیان لە دۆخی مرۆیی غەززە کردووە و هەروەها ئیسرائیل مافی خۆیەتی هاووڵاتییانی
بپارێزێت لە هێرشەکانی حزبوڵلا.
زیاتر: هەردوولا تاوتوێی بەپەلەی نوێکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان
کردووەتەوە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە لە کەرتی غەززە.