بابەتە سەرەکیەکە: سەرچاوەیەکی
لە مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف، دەنگۆی گواستنەوەی بارەگای فەرمی سیستانی، بۆ
شوێنێکی نادیار پاش هەڕەشەکانی ئیسرائیل رەتدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەی لە مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف بە بغداد
الیومی راگەیاند: عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، بە
هیچ شێوەیەک شوێنی نیشتەجێبوون و بارەگای فەرمی خۆی ناگۆڕێت و گرنگی بەو جۆرە
هەڕەشانە نادات.
ئەمەشی وت: بە
ئامانجگرتنی سیستانی لەلایەن قەوارەی داگیرکەر، گوزارشت لە خۆبەزلزانینی و
ئارەزووی بۆ خوێنڕشتن دەکات، وەک ئەوەی ئێستا لە فەلەستین و لوبنان ئەنجامی دەدات.
زیاتر: مەرجەعی باڵا لە
ماڵەکەی خۆیدایە لە نەجەف ئەلئەشرەف و هیچ گۆڕانکاریەک لە شوێنی نیشتەجێبوونی
رووینەداوە.
پێشتر: کەناڵی
14ـی ئیسرائیلی وێنەیەکی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی لەپاڵ ژمارەیەک
سەرکردەی حزبوڵای لوبنان، سوپای پاسداران، فەیلەقی قودس، حەماس و حوسییەکانی
بڵاوکردەوە، گوایە ئەوانە لەو لیستەدان کە ئیسرائیل بە ئامانجیان دەگرێت.