ئالڤارۆ مۆراتا: نزیکبوو خەمۆکی کۆتایی بە کاروانی وەرزشیم بهێنێت

وەرزش 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەلڤارۆ مۆراتا یاریزانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی رایگەیاند، نزیکبوو خەمۆکی کۆتایی بە کاروانی وەرزشیم بهێنێت و باشترین بریار جێهێشتنی ئیسپانیا بوو.

لێدوانی فەرمی: ئەلڤارۆ مۆراتا یاریزانی ئەیسی میلان لە چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ کۆپێ رایگەیاند: بەدەست خەمۆکی دەمناڵاند، بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێدا بووم، هەموو شەوێک دەبوو لەگەڵ کەسێکی دیکەی ناو ناخم بجەنگم، لەوکاتەدا بۆمن باشترین بڕیار جێهێشتنی ئیسپانیا بوو، بەرگەی هێرشەکانم نەدەگرت.

ئەمەشی وت: بە کاتێکی زۆر سەختدا تێپەڕیم، لەوبڕوایەدا نەبووم جارێکی دیکە لاپچینەکانم لەپێ بکەمەوە و بۆ یاریکردن بگەڕێمەوە یاریگا.

زیاتر: سەرەتا بیرم لە مانەوە کردەوە و بەڕاستی حەزم دەکرد لە ئەتلەتیکۆ بمێنمەوە، بیرم دەکردەوە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنم و شتەکانی دیکەی دەرەوەی تۆپی پێ رەنگە نەتوانم یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکەمەوە.

چی دیکە: لەو بڕوایەدابووم باشترین شت جێهێشتنی ئیسپانیایە چونکە لە ئیتاڵیا رووبەڕووی ئەو هێرشانە نابمەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا