بابەتە سەرەکیەکە: لیژنەی ئارامی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بردنە ژوورەوەی موبایل و هۆکانی وێنەگرتن بۆ ناو بنکە و وێستگەکانی دەنگدان قەدەغەیە.
راگەیەندراوی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد و گفتوگۆ لەسەر
دوا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کرا، کە بەشێوەیەکی یاسایی و
پێویست بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش هەیە: هەر لە
کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئاگادارکردنەوەی
هاووڵاتییان کرایەوە لەسەر بردنە ژوورەوەی مۆبایل و هۆکانی وێنەگرتن بۆ ناو بنکەو
وێستگەکانی دەنگدان قەدەغەیە.
چی دیکە: پێویستە نوێنەری کەناڵە ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و
نێودەوڵەتییەکان باجی فەرمیی تۆمارکراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراقی فیدراڵیان پێبێت و روماڵ لەو بنکانەدا بکەن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاریکراون.
هاوکات: پێویستە چاودێرانی رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی و
چاودێرانی لایەن و قەوارە بەشداربووەکان باجی فەرمیی تۆمارکراوی کۆمسیۆنیان پێبێت
و ئەو هاووڵاتییانەی تائێستا کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە، لە
زووترین کاتدا کارتەکان وەربگرنەوە بەپێچەوانەوە مافی دەنگدانیان نابێت.
زیاتر: دەوامی فەرمیی لە هەموو خوێندنگا حکومیی و ناحکومیی و
تایبەتەکاندا لە رۆژی 15 تاوەکو 21 رادەگیرێت.
ئەمەش بزانە: لە هەر وێستگەیەکی دەنگداندا تەنها لە %5 ئەو
هاووڵاتییانەی لەکاتی وەرگرتنی کارتی بایۆمەترییدا پەنجەمۆرەکەیان
نەخوێندراوەتەوە، دەتوانن دەنگ بدەن.