بابەتە سەرەکیەکە: قوباد
تاڵەبانی، لە درێژەی سەردان و كۆبوونەوەكانی لە ئیدارەی راپەڕین، لەگەڵ دانیشتوانی
ناحیەی سەركەپكان و گوندەكانی دۆڵی ئاكۆیان و شاورێ كۆبووەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە دەستپێكی قۆناغێكی نوێیە لە
هەرێمی كوردستان و یەكێتی كۆتایی بەو قۆناغە هێنا كە لایەنێك بتوانێت بە ساختەكاری
زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمان بۆخۆی مسۆگەر بكات و خۆی بەسەر كوردستاندا بسەپێنێت.
ئەمەشی وت: ئەم قۆناغە نوێیە، قۆناغی
راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و نەهێشتنی جیاكارییە لەنێوان شار و ناوچە
جیاوازەكان.
چی دیکە: جەختیشی كردەوە، ئەوەی دەتوانێت سەركردایەتی ئەم قۆناغە
نوێیە بكات، تەنها ئەم یەكێتییەی ئێستایە بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانیی کە هێز
و توانا و كەرەستەی پێویستی لەبەردەستدایە.
زیاتر: لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا روونیكردەوە، كە خەڵكی كوردستان
لەم هەڵبژاردنەدا لەبەردەم دوو بژاردەدان، ئەوانەی رازین بەم شێوازە
حكومڕانییەی تا ئێستا هەبووە با دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن كە
درێژەپێدەری ئەم شێوازە حكومڕانییە دەبێت.
وتیشی: ئەو هاوڵاتییانەش كە خوازیاری گۆڕانكاری بنەڕەتین لە حكومڕانی،
پێویستە پشتگیری لە یەكێتی بكەن، چونكە تەنها یەكێتی پلانی تۆكمەی هەیە بۆ
گۆڕانكاری و توانا و هێز و ئێرادەی پێویستیشی هەیە.