بۆ یەکەمجار توانرا چینی یەکەمی مووشەک بگەڕێندرێتەوە بۆ سەر زەوی

هەمەرەنگ 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کۆمپانیایەکی تایبەت بە گەشتی ئاسمانی، بۆ یەکەمجار توانی چینی یەکەمی مووشەک بگەڕێنێتەوە سەر زەوی، پاش رەوانەکردنی بۆ بۆشایی ئاسمان.

راگەیاندراوی فەرمی: کۆمپانیای سپەیس ئێکسی تایبەت گەشتی ئاسمانی بڵاویکردەوە: لە میانی گەشتێکی تاقیکاری نوێدا، مانۆڕێکی گەورەی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و چینی یەکەمی مووشەکی زەبەلاحی ستار شیپ گەڕێندراوەتەوە سەر زەوی پاش رەوانەکردنی بۆ بۆشایی ئاسمان، بە بەکارهێنانی چەکی میکانیکی گەورە، رەنگە ئەمەش هەنگاوێکی یەکلایکەرەوە بێت بۆ بەکارهێنانەوەی ئەو ئامێرە.

ئەمەش هەیە: پەرەپێدانی ئەم مووشەکە کە گەورەترین و بەهێزترین مووشەکە لە جیهاندا، پێشبینی دەکرێت دوای هەر فڕینێک دوو چینەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە، ئامانجی ئەم ستراتیژە ئەوەیە کە کۆمپانیاکە بتوانێت خێراتر و بە تێچوویەکی کەمتر هەڵدانی کەشتیە ئاسمانیەکان زیاد بکات.

زیاتر: لە هەر گەشتێکدا سوپەر هێڤی لە کەشتیەکە جیادەبێتەوە پاش ئەوەی بە 33 بزوێنەری بەهێز دەجوڵێنرێت، لە رابردوودا ئەم چینە گەشتەکەی لە دەریادا کۆتایی پێدەهات، بەڵام ئەمجارە سپەیس ئیکس سەرکەوتوو بوو لە گەڕاندنەوەی بۆ شوێنی هەڵدانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا