رووباری " بۆدۆ " ئەفسانەیەکی ئازار بەخشی ئەفریقیا

هەمەرەنگ 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دانیشتوانی کەناری عاج و رۆژئاوای ئەفریقا سەردانی رووباری بۆدۆ دەکەن و بە ئامانجی رزگاربوون لە ئازارەکانیان و بەختی خراپ و بیرهێنانەوەی باو باپیرانیان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: رووباری بۆدۆ دەکەوێتە کانگا نیانزی لە باکووری کەناری عاج، رێگای گەیشتنی سەختە بەڵام باوەڕدارانی ئەفسانەی ئەم رووبارە بەزەحمەتی نابینن، بەڵکو ئازاری باوباپیرانیان بیردەخاتەوە، کە لە ناوەندەکانی کۆکردنەوەی کۆیلەوە بۆ کەناری ئەتڵەسی و لەوێشەوە بۆ ئەمریکا گوازراونەتەوە.

چی دیکە: وەک یەکێک لە گرنگترین رێگاکان بۆ گواستنەوەی کۆیلەکان لە ئەفریقا بووە بۆ ئەمریکا و ئەو زیندانیانەی کە دەستگیرکراون یاخود کڕدراون لە بازاڕەکانی کۆیلە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفریقا بە کاروانە بازرگانییەکان ئەم رووبارە تێدەپەڕین و لەم رووبارەدا خۆیان دەشۆرد بۆ زاڵبوون بەسەر ئازارەکانی کۆیلایەتی و سەختی بەپێ رۆشتنیان.

هاوکات: زانای سەنیگالی مامادۆ تراوێ ئاماژەی بەوەکردووە:  400 ساڵ لەمەوبەر، کۆیلەکان بۆ دوایین جار لە رووباری بۆدۆ خۆیان دەشۆرد، بە ئامانجی رزگاربوون لە ئازاری گەشتە درێژەکەیان و خۆئامادەکردن بۆ ژیانێکی نوێی سەخت و ئەمەش دواین ئاوی ئەفریقیا بووە کە کۆیلەکان پێش گواستنەوەیان بۆ ئەمریکا خۆیان پێ شۆردووە.

ئەمەش هەیە: سەردانکەرانی رووباری بۆدۆ " رێوڕەسمی پاککردنەوە " لە ئازار ئەنجام دەدەن هاوشێوەی ئەوەی کە باوباپیرانیان کە چوار سەدە لەمەوبەر دەستگیرکراون و وەک کۆیلە نێردراون بۆ ئەمریکا و ژنانیش بە کۆمەڵ گۆرانی خەمبارییان دەچڕی و دەیانوت: رووباری بۆدۆ ، گەشتی رۆیشتنی بێ گەڕانەوە.

زیاتر: بڕوایان وایە کە رێوڕەسمی پاککردنەوە لە رووباری بۆدۆ نەخۆشی دەروونی چارەسەر دەکات، ئازاری جەستەیی کەم دەکاتەوە، لە بەدبەختی و چاوی خراپ دەیانپارێزێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا