شێخ ئەدهەم بارزانی پشتیوانی بۆ سیاسەتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی

درێژتر لە هەواڵ 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لە دەباشان پێشوازی لە شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە دیدارەکێدا کە هاوڕێ  شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، دواپەرەسەندنەکان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر لە نێوان هێزە شۆڕشگێڕەکان و دەربەستی کوردایەتی و کەسایەتییەکانی کرایەوە کە پەرۆشی بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروستن.

زیاتر: سەرۆکی یەکێتی وێڕای بە گەرمی بەخێرهێنانەوەی لە تەندروستی پرسی و بەڕێزەوە لە رۆڵ و پێگەی شێخ ئەدهەم و شێخانی بارزانی رووانی کە رۆڵیان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی و چاکەکاریدا دیار و بەرچاو بووە.

هاوکات: شێخ ئەدهەم سوپاس و پێزانینی شێخانی بارزانی بە بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیاند لەبەرامبەر وتارەکەی و نرخاندی بۆ پێگەی شێخی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزانی، ووتی، ئەوە جێگای رێز و تەقدیری هەموویان بوو و بەدڵ سوپاسی سەرۆکی یەکێتی دەکەن.


چی تر:
هەر لە دیدارەکەدا شێخ ئەدهەم پشتیوانی تەواوی بۆ سیاسەتەکانی سەرۆکی یەکێتی دەربڕی و رایگەیاند: هەڵوێستەکانت لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق و بابەتە نەتەوەییەکان جێگای پێزانینمانە و وەک هەمیشە هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا