مێتا تایبەتمەندییەکی بۆ واتسئاپ کاراکرد

هەمەرەنگ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

سەربەست نەجمەدین - BMC TV

بابەتە سەرەکییەکە:
کۆمپانیای مێتا زیادکردنی تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ واتسئاپ راگەیاند و ئاماژەشی بەوەدا دەبێتە هاوکارییەکی باشی بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەیە.

راگەیەندراوی فەرمی: لە بڵاوکراوەیەکیاندا، کۆمپانیای مێتا رایگەیاند تایبەتمەندی چاتبوتی زیرەکی ئەی ئایمان بۆ بەکارهێنەرانی واتسئاپ زیادکرد بەئومێدی ئەوەی زۆرینەی بەکارهێنەرانی واتسئاپ لەگەڵی کارلێک بکەن و پرسیارەکانیان ئاڕاستەی ئەو چاتبوتە بکەن.


وەک لە وێنەی شاشەی هاوپێچدا دەردەکەوێت، واتسئاپ بەدوای تایبەتمەندییەکی نوێدا دەگەڕێت کە تێیدا مێتا ئەی ئای دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەندێک وردەکاری پێشووی لەبیر بکات کە لەگەڵ چاتبۆتەکەدا هاوبەش کراوە

 

زیاتر: مێتا زیاتر لەسەر ئەم بابەتە قسەی کردووەو دەڵێت ئێمە پێمانوایە ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی بەرچاو Meta AI بەرزدەکاتەوە، بە هەڵگرتنی ئەم جۆرە زانیاریانە، مێتا AI دەتوانێت پێشنیار، ئامۆژگاری، یان وەڵام پێشکەش بکات کە زیاتر لەگەڵ هەڵبژاردن و شێوازی ژیانی بەکارهێنەردا هاوتەریب بێت، بۆ نموونە ئەگەر بەکارهێنەر داوای پێشنیاری خۆراک بکات، مێتا AI خۆی لە پێشنیارکردنی ئەو خواردنانە بەدوور دەگرێت کە پێشتر بەکارهێنەر ئاماژەی بەوە کردووە کە حەزیان لێی نییە یان هەستیاریی پێیانهەیە.

ئەمەش هەیە: هەروەها مێتا ئاماژەشی بەوەداوە لەئێستادا ئەو تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەرانی واتسئاپ لەسەر سیستمی ئەندرۆید بەردەستە و بەکارهێنەر لەرێگەی نوێکردنەوەی ئاپی واتسئاپ دەتوانێت ببێتە خاوەن تایبەتمەندییەکە و لەگەڵ مێتا ئەی ئای وەڵامی پرسیارەکانی دەستبکەوێت بەڵام سنوردارکراوەو هەندێ لەو پرسیارانەی دەستناکەوێت کە تایبەتن.

باگراوند: لەدوای بڵاوبوونەوەی تایبەتمەندیی ئەی ئای لەزۆرینەی ماڵپەڕ و بەرنامەکاندا، کۆمپانیای مێتا لەماوەیەکی خێرادا توانی سۆشیال میدیاکان و ئەو بەرنامانەی ئەو خاوەندارێتی دەکات تێکهەڵکێشی بکات لەگەڵ AI  و پەرە بە ژیریی دەستکرد بدات.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا