حەماس لە رێگەی لیژنەیەکەوە کارەکانی بەڕێوەدەبات

جیهان 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: تاوەکو مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو جێگرەوەی یەحیا سینوار بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دیاریناکرێت.

کێ وتی: بەرپرسێکی بزووتنەوەکە رایگەیاندووە: تاوەکو کاتی ئاماژەپێکراو، کارەکانی حەماس لەلایەن لیژنەیەکی پێنج کەسییەوە بەڕێوەدەبرێن.

زیاتر: ئەندامانی لیژنەکە بریتین لە خەلیل حەیە، خالد مەشعەل، زاهر جەبارین، محەمەد دەروێش، کەسی پێنجەمی لیژنەکەش کە لە هەمانکاتدا سەرۆکی لیژنەکەیە، ناوی بە نهێنی دەمێنێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا