سوودانی، کوژرانی والی عێراق و هەشت سەرکردەی دیکەی داعشی راگەیاند

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی عێراق کوژرانی بە ناو والی عێراق و هەشت گەورە سەرکردەی دیکەی داعشی لە باشووری کەرکووک راگەیاند. 

راگەیەندراوی فەرمی: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی بەشەرەفی عێراق دەکەم، بەبۆنەی کوژرانی بەناو والی عێراق لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و هەشت گەورە سەرکردەی دیکەی رێکخراوەکە.

ئەمەشی وت: ئەو بەرپرسانەی داعش لەنێو حەشارگەیەکی زنجیرە چیای حەمرین خۆیان حەشاردابوو و لە ئۆپەراسیۆنێکی ناوازە و قارەمانانەی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لە ژێر چاودێری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا کوژراون. 

زیاتر: بانگەواز بۆ سەرجەم ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان دەکەین؛ هیچ شوێنێک بۆ تیرۆریستان لە عێراقدا نییە و تا حەشارگەکانیان بەدوایاندا دەڕۆین و لەناویان دەبەین، تا ئەو کاتەی خاکی عێراق لە خۆیان و کردەوە گوناهبارەکانیان پاک دەکەینەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا