وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە هەوڵێکی نوێ بۆ راگرتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ئەنتۆنی بلینکن سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە: ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەوڵێکی نوێ بۆ راگرتنی جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەست سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و پێشبینی دەکرێت گەشتەکەی تا رۆژی هەینی داهاتوو بخایەنێت.

ئەمەش هەیە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەشتەکەیدا بۆ ناوچەکە، سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

زیاتر: ئەمە 11 هەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەبێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای سەرهەڵدانی جەنگ لە کەرتی غەززە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا