بابەتە سەرەکییەکە:
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ جاری 11هەم لە ماوەی ساڵی رابردوودا، سەردانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستی کرد.
راگەیەندراوی فەرمی:
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
گەیشتە تەلئەبیب و لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە.
چی تر: تاوەکو ئێستا
کۆبوونەوەکەی نێوان ناتانیاهو و بلینکن بەردەوامە و هیچ زانیارییەکیش لەبارەی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ئاشکرا نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەکاتێکدایە، بەهۆی زیادبوونی گرژی و پێکدادانەکانی
نێوان ئیسرائیل و حەماس لەلایەک و ئیسرائیل و حزبوڵا لەلایەکی دیکە، هیچ ئەگەرێک
بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێ لە غەززە بەدیناکرێت.