بکوژانی کارمەندەکانی ئاسایشی قەرەداغ دەستگیرکران

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لە گوندی قەرەسەردی سەر بە قەزای دوکان، سێ ئەندامی سەر بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیرکران.

کێ وتی: عەقید سەلام عبدالخالق لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە BMC راگەیاند: دەستگیرکراوەکان ئەو کەسانەن کە دەستیان لە شەهیدکردنی کارمەندەکانی ئاسایشی قەرەداغدا هەبووە و هەوڵیانداوە هەڵبێن.

چی تر: هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم توانیویانە ئەو کەسانە دەستگیربکەن و ئۆتۆمبێلی تیرۆرستەکانیش سووتێنراوە.

بیرخستنەوە: رۆژی 9ی ئابی ئەمساڵ، دوو کارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ناوەکانی شەماڵ مەحمود و هونەر تاڵیب لەکاتی ئەرکدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە شەهیدکران.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا