بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی
هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ داخستنی تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چوار رۆژ بە رووی
شۆفێراندا راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتی
هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ بڵاویکردەوە: هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، بۆ
ماوەی چوار رۆژ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
زیاتر: لە
رۆژانی27، 28، 29، 30 تشرینی یەکەم، لەکاتژمێر 10:00 بەیانی بۆ 2:00 پاش نیوەڕۆ بە مەبەستی صیانەکردنی
سیستمی هەواگۆڕکێ و روناکی، تونێلەکە دادەخرێت، لەو ماوەیەشدا شۆفێران دەتوانن رێگای سەر شاخ بەکار بهێنن.