چوار لایەن ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: هەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری، رەوتی هەڵوێست و بەرەی گەل لە کۆنگرەیەکی هاوبەشدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان رەتکردەوە.

ئەوەی هەیە: بێستون حەمەساڵح بەرپرسی ئۆفیسی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند: هەر چوار لایەنی ئاماژەپێکراو کۆبوونەوەمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن کردووە.

زیاتر: لە ئێستادا لە قۆناغی کۆکردنەوەی بەڵگەکانداین و ئەو بەڵگانەی کە بوونیشیان هەیە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، لە رۆژانی داهاتووشدا سەرجەم بەڵگەکان بۆ رای گشتی دەخەینەڕوو، هەروەها ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی دەکەین.

هاوکات: فێنک محەمەد بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی بەرەی گەلیش وتی: ئێمە وەک بەرەی گەل دڵنیاین لەووەی ئەو ئەنجامانەی راگەیەندراوە بە هیچ شێوەیەک دەنگی ئێمە نین.

ئەمەش بزانە: رێبوار کەریم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتی هەڵوێستیش ئاشکرایکرد: ژمارەیەک پسپۆڕی ئایتی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەگەڵماندا و گەیشتوویەنەتە سەرەداویی بابەتەکە.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا