بابەتە سەرەکییەکە: شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی
نەوەی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چی وت: نابراو رایگەیاند: سوپاسی یەک بە یەکی دەنگدەرانی نەوەی
نوێ دەکەم و پێیان رادەگەیەنم، تاکە شت لە
ئێستادا بیلێم ئەوەیە کە نەک ناهێڵین دەنگیان بە زیادە بڕوات، بەڵکو کاری زۆر باش
چاوەروانیان دەکات کە هەمویان دڵخۆش دەکات.
زیاتر: لە
ئێستادا نامەوێت هیچی زیاتر لەسەر هەڵبژاردنەکان بڵێم تا رێککاری یاسایی
تەواو دەبێت و ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت و وەڵامی تانەکان دەدرێتەوە، کە نەوەی
نوێ تاکە لایەنە ئەمڕۆ بە فەرمی تانەی تۆمار کردووە لە ئۆفیسی بەغدادی کۆمسیۆنی
عێراق.
ئەمەش هەیە: دڵنیابن
هەرگیز بە تەنها نەک جێتان ناهێڵین بەڵکو بە کار و پلان و کردارەکانمان زۆر
دڵخۆشتان دەکەین لە داهاتوودا.