ئەمریکا.. بەهۆی بەرگرێکەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و دەیانی دیکەش ژەهراویی بوون

هەمەرەنگ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەهۆی بەرگرێکەوە لە زنجیرە چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدز لە ئەمەریکا کەسێک گیانی لەدەستدا و 49 کەسی دیکەش ژەهراویی بوون.

کێ وتی: ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمەریکا رایگەیاند: بەهۆی بەرگرێکەوە لە زنجیرە چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدز کەسێک گیانی لەدەستدا و 49 کەسی دیکەش توشی بەکتریای ئیکۆلای بوون.

ئەمەش هەیە: ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو ئەو کەسانەی توشی بەکتریاکە بوون جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پاش خواردنی ژەمێکی بەرگر لە زنجیرە چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدز باری تەندروستییان تێکچووە و ژەهراویی بوون.

چی دیکە: ئەوەشی خستوەتەڕوو، تاوەکوو ئێستا نەتوانراوە هۆکاری سەرەکی نەخۆشی و ژەهراویی بوونەکە دەستنیشان بکەن و بەڵام سەرجەم گومانەکان بۆ ئەوە دەچن دەکرێت بەهۆی پیاز و گۆشتی مانگای بەکارهاتوو بووبێت لە بەرگرەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا