پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی بۆ کەشووهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. 

ڕاگەیاندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی  هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهور دەبێت، خێرای با لە سەرخۆ و مام ناوەند دەبێت، ئاراستەی با لە باکووری خۆرهەڵاتەوە دەبێت. 

ئەمەش هەیە: سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە، وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەینێ بەم شێوەیە دەبن: 

هەولێر : 24پلە
سلێمانی : 24پلە
دهۆک : 24 پلە
کەرکوک : 26 پلە
هەڵەبجە : 25 پلە
زاخۆ : 25 پلە
حاجی ئۆمەران : 16پلە
سۆران : 23 پلە
گەرمیان : 29 پلە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا