بابەتە سەرەکیەکە: مەکتەبی
سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و پرسی ئەنجامی
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی
نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە کۆببنەوە و بریارە
یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە لەبارەی تاوتوێکردنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بێت.
زیاتر: هاوکات،
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سکاڵا و پێشێلکارییەکانی بنکەکانی دەنگدان تاوتوێ دەکرێن.