ئێران: مافی خۆمانە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بدەینەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان  ڕایگەیاند ئێران بە مافی خۆی  دەزانێت وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بداتەوە لە کاتی گونجاودا. 

راگەیاندراوی فەرمی: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و سکرتێرەکەی کرد و رایگەیاند ئیسرائیل پێشێلکارییەکی گەورەی سەروەری خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.

ئەمەش هەیە: لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26 ی تشرینی یەکەمی 2024، ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی سەربازی بۆ سەر تاران ئەنجامدا،  چوار ئەفسەری سەربازی ئێرانی کوژران، بە وتەی میدیاکانی ئەو وڵاتە ئەگەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران نەبووایە زیانی گەورەی لێدەکەوتەوە.

زیاتر: عێراقچی دەڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی ئەو پرەنسیپانەی کە لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە و بەپێی یاسایی نێودەوڵەتی مافەکانی خۆی دەپارێزێت بۆ وەڵامدانەوەی یاسایی و شەرعی بۆ ئەم هێرشە تاوانکاریانەی ئیسرائیل، ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ وەڵام نامێننەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا