بانکەکانی رافیدەین و رەشید لقیان لە سلێمانی دەکەنەوە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا لقی نوێی بانکەکانی ڕافیدەین و رەشید لە پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە. 

سەرچاوە: ئاژانسی "بغداد الیوم"  لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی لقی بانکی ڕافیدەین و رەشید لە پارێزگای سلێمانی دراوە، شوێنەکەشیان لە شەقامی 60ی شارەکە دەستنیشانکراوە. 

ئەمەش هەیە: لقێکی بانکی بازرگانی عێراقی لەپارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە و لقی بانکی بازرگانی عێراقیش لەناوچەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەکرێتەوە بەئامانجی زیادکردنی ناوەندەکانی تەوتینکردنی مووچە لەبانکە فیدراڵییەکان لەئەنجامی ئەو تەوژمە زۆرەی لە سەر لقی بانکەکە لە سلێمانی هەیە. 

بیرخستنەوە: کردنەوەی لقی بانکی بازرگانی عێراقی، دوای بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی هات، کە بڕیاریدا بە داخستنی ئەوە شوێنانەی تایبەتن بە 'هەژماری من' ی حکوومەتی هەرێم، فەرمانی دەرکرد راستەوخۆ سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی کار بکەن بۆ تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆران.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: مافی خۆمانە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بدەینەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا