بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەری
گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر
ئێران، کاریگەریی و زیانی لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەبووە.
لێدوانی فەرمی: رافائێل
گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە سەکۆی "ئیکس" بڵاویکردەوە: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ
سەر ئێران، کاریگەری و زیانی لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە نەبووە.
ئەمەشی وت: داوای دان بە خۆداگرتن دەکەم بەرامبەر ئەو رووداوانەی کە رەنگە
سەلامەتی و ئاسایشی وزەی ئەتۆمی و تیشکدەرەکان بخاتە مەترسییەوە.
زیاتر: چاودێرانی ئاژانسی ئەتۆمیی گیانیان پارێزراوە و درێژە بە کاری
خۆیان دەدەن.