بابەتە سەرەکیەکە: رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی "ئێکس" هەژمارێکی بە زمانی عیبری کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاش هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، عەلی
خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، هەژمارێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"
کردەوە بە ناوی، Khamenei.ir Hebrew.
ئەمەش هەیە: یەکەم پۆستی رێبەری باڵا لە هەژمارەکەیدا کە کردویەتی، "
بسم الله الرحمن الرحيم "ـە بە زمانی عیبری کە زمانی فەرمی ئیسرائیلە.
زیاتر: خامنەیی جگە لە هەژمار بە زمانی فارسی چەند هەژمارێکی دیکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی هەیە کە لەو هەژمارانەوە بە زمانی عیبری پەیامەکانی ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکرد.