بابەتە
سەرەکیەکە: بۆ
مانگی تشرینی یەکەم نرخی کارەبای مۆلیدە لە سیتییەکان بۆ هەر کیلۆواتێک بە 260 دینار
دیاریکرا.
کێ وتی: بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى
نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای
موەلیدەی بۆ مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10) دیاریکرد، کە بریتییە لە 260 دینار بۆ
هەر کیلۆواتێک.
ئەمەش
هەیە: بە
گوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ
خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى
موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 260 دینار.
زیاتر: پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن
بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی
دەکرێنەوە.