ئێرلەندا: بڕیاری ئیسرائیل بۆ قەدەغەکردنی " UNRWA " شەرمەزارییە

جیهان 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئێرلەندا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، دژی هەنگاوی ئیسرائیل بۆ رێگریکردن لە کارکردنی دەزگای فریاگوزاری نەتەوەیەکگرتووەکان لە غەززە بوەستێتەوە.

کێ وتی: ئاژانسی PA Mediaـی بەریتانی بڵاویکردەوە: هەردوو سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا سیمۆن هاریس و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا مایکل مارتن ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بەو هەڵمەتە سنووردارکردنەی کە ئیسرائیل دژی UNRWA ئەنجامیداوە.

ئەمەش هەیە: نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە بڕیارەکە، لە رووی پاراستنی دەزگاکە بۆ یارمەتیی ئەوانەی لە غەززە گیریان خواردووە و دەڵێن: بڕیارەکەی ئیسرائیل کارەساتبار و شەرمەزارییە.

زیاتر: هەروەها حکومەتی ئێرلەندا بەیاننامەیەکی هاوبەشی لەگەڵ ئیسپانیا، نەرویج و سلۆڤینیا بڵاوکردەوە و ئیدانەی بریارەکەی کنێستێتی ئیسرائیلی کرد کە UNRWA لە چالاکییەکانی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکراون قەدەغە دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا