بابەتە سەرەکیەکە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق
دەرگای تانەدان لە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی
كوردستانی كردەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: بەگوێرەی یاسای كۆمسیۆن، پاش
راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لایەن و
كاندیدەكان دەتوانن بۆ ماوەی سێ رۆژ لە بەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان تانە
لەئەنجامەكان بدەن.
ئەمەشی وت: لەمڕۆوە کە 31 تشرینی یەکەم دەکات، تاوەکو 3 تشرینی
دووەم، تانەی لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان وەردەگیرێت.
زیاتر: دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ماوەی هەفتەیەکیان لەبەردەستدایە
بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامە پەیوەندیدار بە تانەکان و لە ماوەی 10 رۆژدا تانەکان
یەکلایدەکرێنەوە.