بابەتە
سەرەکیەکە: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ سکاڵای یاسایی لەسەر پرۆژەی "هەژماری من" و
رێگریکردن لە جێبەجێکردنی "تەوتین" تۆمارکرد.
ئەوەی
پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەڕێگەی
تیمێکی یاسای و ئەندام پەرلەمانەکانی لە عێراق سکاڵای یاسای لەسەر پڕۆژەی
"هەژماری من" و رێگریکردن لەجێبەجێکردنی "تەوتین" لە دادگای لێکۆلینەوەی کەرخ
تۆمارکرد.
ئەمەش
هەیە: سکاڵاکە
لەسەر بە زۆر ناچارکردنی فەرمانبەرانە بە
کردنەوەی هەژمار لە پرۆژەی "هەژماری من" لە بانکە نا حکومیەکان بە پێچەوانەی
بریاری دادگای فیدڕاڵی.
زیاتر: دادگای لیکۆلینەوەی کەرخ، سکاڵاکەی قبوڵکرد
و دەستیکردووە بە رێکارە یاساییەکانی خۆی.