سەربەست نەجمەدین - BMC TV
بابەتە سەرەکییەکە: کۆمپانیای مێتا لەدوایین نوێکردنەوەی بەرنامەی ئینستاگرامدا تایبەتمەندیی جیاکردنەوەی بەشی نامەکانی لە دایرێکتی ئینستا راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی: ژووری هەواڵی مێتا رایگەیاند، لە ئێستادا بەشی دایرێکتی ئینستاگرام ئاسانتر کراوە بۆ بەکارهێنەران دەتوانن فلتەری بکەن و ئەو نامانەی بۆیان هاتووە جیاکراوەتەوە بەشێوەی تابی تایبەت بەخۆی لەوانە (نامەی ستۆرییەکان، نامەی بەدەر لە هاوڕێیان، نامە شاراوەکان.. هتد)
زیاتر: هەروەها مێتا ئاماژەشی بەوەداوە ئەم تایبەتمەندییە لە رێگەی نوێکردنەوەی بەرنامەی ئینستاگرام بۆ بەکارهێنەرانی کارادەبێت و دەتوانن بەشێوەیەکی ئاسانتر دەستیان بە نامەکانیان بگات لە بەشی دایرێکی بەرنامەکە.