بابەتە سەرەکیەکە: بەهۆی
مەترسیی دروستبوونی لافاو سبەینێ لە
ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پارێزگای کەرکوک کرایە پشوو.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای
کەرکوک بڵاویکردەوە: بە پشتبەستن بە راپۆرتی کەشوهەوا و
لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رێنماییدا بە
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک، سبەینێ یەکشەممە، دەوامی فەرمی لەسەرجەم
خوێندنگە بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندییەکان لە سەرتاسەری کەرکوک رابگرێت.
زیاتر: هەروەها
فه رمانیكرد بە راگرتنی دەوامی فەرمی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و ئەهلیەکان، لە
پێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران.