بابەتە سەرەکییەکە: لە ئێران
پیاوێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژی بۆ سەر 200 ژن لەسێدارە درا.
زانیاری زیاتر: پێگەی
روزیاتو بڵاویکردەوە: ئەو کەسەی لەسێدارە دراوە ناوی علی سەلامەتە و خاوەنی
دەرمانەخانەیەک بووە، بە بیانووی ئامادەکردن و فرۆشتنی دەرمانەوە دەستدرێژی
کردووەتە سەر ژنان و کچان.
چی تر: زیاتر لە 200 ژن
و کچ تاوەکو ئێستا دانیان بەوەدانەوە کە ناوبراو دەستدرێژی کردووەتە سەریان و بە
ناوی هاوسەرگیرییەوە فێڵی لە بەشێک لە قوربانییەکان کردووە.
لەلایەکی ترەوە: بەهۆی لەسێدارەدانی
عەلی سەلامەت لە شوێنێکی گشتی و بە بەرچاوی هاوڵاتییانەوە لە هەمەدان، بەشێک لە چالاکوانان
ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.