پێشکەش کردنی فۆڕم بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگا کارا کرا

درێژتر لە هەواڵ 7 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان بەمەبەستی بەشداریکردن لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کاراکرا.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی پلاندانانی هەرێم بڵاویکردەوە: پێشکەشکردنی فۆرم بە مەبەستی بەشداریکردن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگا کارا کرا.

ئەمەش هەیە: بە گوێرەی مەرجەکانی فۆڕمەکە دەبێت پێشکەشکار دەبێت دەرچووی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان بێت و لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی داواکاری پێشکەشبکات بەپێی قەزا - ناحیە - گەڕەک یاخود گوند.

زیاتر: فۆڕمەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارا دەبێت کە رۆژانی 6 و 7 و8ـی تشرینی دووەم دەبێت پاش تەواوبوونی وادەکەی رادەگیرێت.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا