"بەڕیتانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە منداڵان قەدەغە دەکات"

هەمەرەنگ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: حکومەتی بەڕیتانیا بەهۆی زیادبوونی کێشە خێزانیەکانەوە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن منداڵانەوە قەدەغە دەکات.

کێ وتی: رۆژنامەی تایمزی بەڕیتانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە: حکومەتی به‌ڕیتانیا دەیەوێت له‌ رێگه‌ی پڕۆژه‌ یاسایه‌كه‌وه ‌به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لەلایەن منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵ قه‌ده‌غه‌ بكات.

ئەمەش هەیە: ئەنجوومەنی گشتی وڵاتەکە پشتیوانی لەو پڕۆژە یاساییە دەکەن کە جۆش ماک ئالیستەر ئەندامی پارتی کرێکاران پێشکەشی کردووە، کە داوا دەکات تەمەنی یاسایی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە 13 ساڵانەوە بەرزبکرێتەوە بۆ تەمەنی 16 ساڵ.

زیاتر: پاش ئەوەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن منداڵان و هەرزەکارانەوە کێشەی کۆمەڵایەتی گەورەی لێکەوتەوە و بووەتە هۆی تێکچوونی خێزانەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا