بابەتە سەرەکییەکە: نووسراوی فراکسیۆنی یەکێتی لە
پەرلەمانی عێراق، یاداشت و واژووی چوار فراکسیۆنی کوردستانی و 138 سەرۆکی
فراکسیۆنی عێراقی درایە پارێزگاری بانکی ناوەندی.
کێ وتی: کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەو نووسراو و واژوویانە پشتیوانی داوای فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتین لە رێگای
بانکە فیدراڵییە حکومییەکانەوە.
پێشتر: ناوبراو ئاماژەی بەوەکردبوو، سەبارەت بە
تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، شاندێکی یەکێتی لەگەڵ محەمەد
شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە.