بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی عێراق بەهۆی نەبوونی
پارەی کاش، ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دوادەخات.
کێ وتی: غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی
عێراق رایگەیاند: وەزارەتی دارایی وەڵامی داواکەی سەرۆک وەزیرانی داوەتەوە و ئاماژە
بەوە دەدەن، بەهۆی کەمی پارەی کاشی بەردەستییان نەتوانراوە ئەو پارەیە خەرج بکرێت.
زیاتر: هەر کاتێک پارەی کاشیان لەبەردەست بوو، لە 24
کاتژمێردا پارەکە خەرج دەکەن کە بڕەکەی 288 ملیار دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕی 700 هەزار
تۆن گەنمی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان کڕیوەتەوە، لە قۆناغی یەکەمی خەرجکردنی پارەکە 150 ملیار دینار
رەوانەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.