بابەتە سەرەکیەکە: دامەزراوەی
هەڵبژاردنی بەرەی گەل
رایگەیاند، پاش گەڕانەوەی وەڵامی تانەکان بڕیاری خۆمان سەبارەت بە شێوازی
بەشداریکردنمان لە حکومەت دەدەین.
کێ وتی: دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل رایگەیاند:
لە دوای وەڵامدانەوەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی
پەرلەمانی كوردستان دراوە، بڕیاری سیاسی خۆمان دەدەین .
چی دیکە: تاوەکو ئێستا ئێمە بڕیاری سیاسی
خۆمانمان نەداوە هاوپەیمانی لەگەڵ كێ دەبەستین و چی دەكەین و چاوەڕێی وەڵامی
تانەكان دەكەین.
زیاتر: ئێمە لەگەڵ شەش لایەنی تر هاو هەڵوێستین
و بڕیارمانداوە بەردەوامبین لەسەر بەدواداچوون لەسەر ئەو ساختەكارییانەی لە
هەڵبژاردنەكاندا كراوە.