سامان بەرزنجی: نەخۆشیەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە

کوردستان 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ شەممە وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای شارەزووری کرد و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.

چی وت: د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند: نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەوەک کۆلێرا و بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئاوی ئاوەڕۆ بووە بە ئاوی خواردنەوە، هەروەها رێژەیەکی کەم کلۆر لە ئاوەکەدا هەبووە.

ئەمەشی وت: کۆی گشتی توشبوون بە سکچوون و رشانەوە لە قەزاکەدا، دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە، لەئێستادا تەندروستیان جێگیرە و تەنها چەند نەخۆشێک لە نەخۆشخانەکەدا ماون.

زیاتر: پێویستە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی ئاوی پاک بن بۆ خواردنەوە، هەروەها هەر کەسێک تووشی سکچوون و رشانەوە بووە سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

چی تر: بە هەوڵی تیمەکانمان توانرا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، لەم چەند کاتژمێرەی رابردوودا کەمترین حاڵەتی تووشبوون لە سنوورەکە تۆمارکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا