ئەم وەرزە بۆ ئیدێر میلیتاو کۆتایهات

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیەوە ئەم وەرزە بۆ ئێدێر میلیتاو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل کۆتایهات.

کێ وتی: ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردەوە: کەمێک لەمەوبەر پشکنینی پزیشکی بۆ ئیدێر میلیتاو بەرگریکاری یانەکە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە، بەو هۆیە ئەم وەرزە بۆ بەرگریکارە بەڕازیلییەکە کۆتایی هاتووە و نزیکەی 9 مانگ لە یاریکردن دوردەکەوێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی پێکانەوە هەریەک لە رۆدریگۆ بۆ ماوەی چوار هەفتە و لوکاس ڤاسکێس بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا