روسیا لە مۆندیالی 2026یش بێبەش دەبێت

وەرزش 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: جارێکی تر سزاکانی سەر روسیا هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی وڵاتەکەی گرتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا بڵاویکردەوە: سزای سڕکردنی هەڵبژاردەی روسیا بەردەوامی دەبێت و بڕیاردراوە بۆ جامی جیهانی هەڵبژاردەکانی 2026، ئەو هەڵبژاردەیە بێبەش بکرێت.

پێشتر: هەڵبژاردەی روسیا لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ و لە پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادیش بێبەشکرابوو.

بۆچی: سزاکانی سەر هەڵبژاردەی روسیا لە چوارچێوەی ئەو رێککارانەیە کە دژی وڵاتەکە دەگیرێتەبەر دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەو وڵاتە و ئۆکرانیا.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سوودەکانی مایۆنیز بۆ قژ چییە؟

تەندروستی 28 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا