کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و باران دەبارێت

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەمەش هەیە: سبەی دووشەممە، بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ئەم ناوچانە دەست پێدەکات، پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و باران بارین بەشێوەی نمەباران و هەندێ کات ئەگەری لێزمەباران و هەورە بروسکەی دەبێت.

چی دیکە: پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات.

زیاتر: ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان و هەولێر و کەرکوک تۆماردەکرێت کە 23 پلەیە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 8 پلەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا