ئاسایشی هەرێم: تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی قەزای کۆیە دەستگیرکرا

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی کۆیەیی راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی زانست لە قەزای کۆیە، بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاووڵاتی  ص، ع، أ  لە رووداوێکی تەقەکردن گیانی لەدەستدا.

ئەمەش هەیە: دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد و لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری رووداوەکە بەناوی  م، ج ،ع  تەمەن 22 ساڵ دەستگیرکرا.

زیاتر: لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا