وەزارەتی پلاندانانی عێراق: رێژەی هەژاری بۆ 17٪ دابەزیوە

درێژتر لە هەواڵ 13/11/2024

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری دانیشتوان و رێژەی هەژاری وڵاتەکە بۆ ساڵی 2024 ئاشکرا دەکات.

لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت: عێراق لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رێوشوێنی گرنگی لە بواری کەمکردنەوەی هەژاریدا بە خۆییەوە بینیوە.

چۆن: حکومەت سەرچاوەی دارایی بۆ خێزانە هەژارەکان دابین دەکات و سەبەتەی خۆراکیش لەڕێگەی کارتی بەشە خۆراکەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت.

چی تر: ئەم رێوشوێنانە یارمەتیدەر بوون بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری لە عێراق، کە دوو ساڵ لەمەوبەر 23٪ بوو رێژەکە بۆ نزیکەی 17٪ دابەزیوە.

ئەمەش هەیە: دانیشتوانی عێراق ساڵانە 2.6٪ زیاد دەکات، واتە ساڵانە ژمارەی دانیشتووان بە رێژەی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس روو لە زیاد بوونە، تا کۆتایی ساڵی 2023 لە 43 ملیۆن کەس تێپەڕیوە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2024 ئەم ژمارەیە 44 ملیۆن کەس تێبپەرێنێت .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا