بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی ناوەڕۆکی
کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی ئاشکرا دەکات.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە: لە بەشێکی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، دەیانەوێت هاوبەشی راستەقینە بن لە
بەڕێوەبردنی هەرێمەكەیان.
دەقی
راگەیەندراوەکەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی:
افڵ
جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە محەمەد
شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق كرد.
لەدیدارێكدا
گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێكران، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی
و هاریکاریی نێوان لایەنەکانی هەرێم و عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای
دەستوور، هاوبەشیی راستەقینە و رێککەوتنە سیاسییەکان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی
كێشەكان بەتایبەت پرسی مووچە و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە.
لەدرێژەی
دیدارەکەدا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، هەردوولا جەختیان
لە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار كردەوە كە پرەنسیپی راستەقینە
و هاوبەشیی تێدا پەیڕەو بكرێت، ببێتە مایەی سەقامگیری و وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك
بێت. لەو رووەشەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، یەكێتی پەرۆشی پێكهێنانی حكومەتێكی دادپەروەر
و دوور لە جیاكارییە لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا، دەمانەوێت هاوبەشی راستەقینە بین
لە بەڕێوەبردنی هەرێمەكەمان و هەمووان بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە كار بۆ خزمەتی خەڵكەكەمان
و بەهێزتركردنی هەرێمەكەمان بكەین.
لەبەشێکیتری دیدارەکەدا
پرسی سەرژمێری و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا
و گرنگی دیدی هاوبەش بۆ سەرجەم پرسەکان و بەردەوامیی دیالۆگ و راوێژی نیشتمانیی نێوان
لایەنەکان جەختی لەسەرکرایەوە لەپێناو پاراستنی ئارامی و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.