ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی محەمەد شیاع سودانی

درێژتر لە هەواڵ 24 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دەباشان کۆبووەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئامادەی بوو، سودانی ئامادەیی دەربڕی بۆ کارکردن لەپێناو نزیککردنەوەی تێڕوانییەکان لەنێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێم.

لە بەرامبەردا: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ستایشی هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و بە بێلایەن ناوی برد و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراق دووپاتکردەوە.

چی تر: بافڵ جەلال تاڵەبانی هیوای خواست کارەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم خێراتر بکرێن بە ئامانجی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.

ئەمەش هەیە: سەرۆکی یەکێتی جەختی لە پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانە کردەوە کە ئامانج لێی پەسەندکردنی دیدێکی هاوبەشە لەنێوان هەولێر و بەغدا و بەدەستهێنانی هاوسەنگی سوودی باشترە لە وەبەرهێنانی سامانی نەوتدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا