بابەتە
سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە باڵیۆز مەحمود
فاروق عامر، کونسوڵی گشتیی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە:
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی
پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی میسر کرد و ئامادەیی خۆی و
نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک لەپێناو
پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
ئەمەش هەیە: قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان
وڵاتی میسر و هەرێمی کوردستان و رۆڵی سەرۆک مام جەلالی بیرهێنایەوە کە بە پەرۆش
بووە بۆ دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و روونیشی کردەوە
کە لەم قۆناغەشدا هەرێمی کوردستان خوازیاری باشترین و بەهێزترین پەیوەندییە لە
هەموو بوارەکاندا لەگەڵ وڵاتی میسر.
زیاتر: لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی قۆناغی پاش
هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و لەمبارەیەوە، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی لەوەکردەوە،
لەسەر هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر کە خزمەتی هەموو
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
هاوکات: هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی بەهێزکردنی
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی میسر لە بوارەکانی کلتور و کشتوکاڵ
و گەشتوگوزاردا کرا, هەردوولا هاوڕابوون دەرفەتی زۆر باش هەیە بۆ پەرەپێدانی
پەیوەندییەکان لە هەر سێ بوارەکەدا, پێویستە بەپێی پلانی هاوبەش و بەرژەوەندی
هاوبەش کار بکرێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەهەر سێ بوارەکەدا.